Kurdish Observer is interested in security, political, economic and cultural developments in Iraq as well as the Kurd world.
Thursday, December 30, 2010
Roundup of Most prominent political events in Kurdistan in 2010
Tuesday, December 28, 2010
New police chief appointed in Anbar following bombings
Erbil preparing for New Year Day amid fears of attacks
Sound bombs terrify Christians in Erbil ahead of celebrations
Saturday, December 25, 2010
Turkey's Kurds campaign for schooling in Kurdish langauge
Record-breaking serial killer arrested in central Iraq
Monday, December 20, 2010
مافی چارەی خۆنووسین بۆ كورد و هەرای ئومەی عەرەبی!
ڕابەریونس عزیز زۆرجار لە میدیاكانەوە گوێمان لە بەرپرسی كورد و عەرب دەبێت كە باس لە برایەتیی كورد و عەرەب دەكەن و زۆربەی كاتیش كورد حەزی كردووە ئەم خەونەی برایەتییە ڕۆژێك لە ڕۆژان ببێتە ڕاستی و بگاتە ئەو قەناعەتەی بێكەسی شاعیر كە دەڵێ "برایەتیی كورد و عەرەب دێرینە تەئریخ شاهیدە، ناحەزی ڕووڕەش لە داخا با یەخەی خۆی دادڕێ" وەلێ ئەوەی ڕاستی بێت تەنیا هەڵوێست برایەتیی كورد و عەرەب دەسەلمێنێ و مەسەلەی تاریخ و قسەی گەورە دوو درهەمی سووتاو ناهێنێ. ئەو هەرایەی ڕاگەیاندنی عەرەبی و هەندێ لە كەسایەتیی عەرەب – كە بێگومان ئەوانیش نوێنەرایەتیی هەموو عەرەب ناكەن - نایانەوە لەبارەی مافی چارەی خۆنووسین بۆ كورد كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی لە گوتارەكەیدا لە كۆنگرەی 13ی پارتەكەی باسی لێوە، ئەوە پێشان دەدات كە عەرەب تەنیا تا ئەو جێیە برایەتیی كوردی پێ قبووڵە كە مافی كورد لەدوای عەرەب بچێت و هەر كاتێ كورد داوای مافێكی كرد یەكسەر دەبێتەوە بە "جوولەكە" و "بەكرێگیراوی زایۆنی و ئەمەریكا". مەسعود بارزانی لە كۆنگرەی سێزدەیەمی پارتەكەیدا گوتارێكی پێشكێش كرد و چارەی خۆنووسینی بۆ كورد وەكو مافێك باس كرد. بەڵام میدیای عەرەبی مەسعود بارزانی و كوردی عێراقیان بە جوداخواز و چاو لەسەربەخۆیی وەسف كرد، وەكو ئەوەی چارەی خۆنووسین كە ئەوان 22 جار سوودیان لێ بینیوە بۆ دروستكردنی دەوڵەت، زوڵمێكی كوردی بێت. تەنانەت "چارەی خۆنووسین"یان وەكو چمكێكی تازە و سەیر باس كرد كە لە هەموو بنەوا نێودەوڵەتییەكاندا وەكو ماف پارێزراوە بۆ گەلان بە كوردیشەوە كە خاوەنی هەموو پێهێنەرەكانی نەتەوەبوون و دواجار دەوڵەتەهەبوونە لە خاك و زمان و مێژوو و كولتوور و ناسنامەی نەتەوەیی. لە ڕاپۆرتێكی ئەلجەزیرەی ئینگلیزیدا كە ئەویش بێگومان پێڕەوی لە هەمان سیاسەتی عەرەبیی ئەلجەزیرە دەكات نووسیویانە كە: مەسعوود بارزانی "پرسی چارەی خۆنووسین" كە ئەو پێی دەڵێت "ماف" لە كۆنگرەی حزبەكەیدا دووپات كردەوە. دیارە ئەوان چارەی خۆنووسینیان پێ ماف نییە بەڵام "چارەی ئەوانیترنووسین"یان پێ مافە!! چونكە ئەوەی هەندێك لە راگەیاندنی عەرەبی و سیاسەتوانی عەرەب دەیڵێن نووسینی مافی چارەی میللەتی كوردە لە جیاتی كورد! كورد لە عێراقدا مێژووی زۆر لە عەرب كۆنترە ئیتر بۆچی ئەو هەرایە بەسەر كوردەوە بكرێ ئەگەر بیەوێ چارەی خۆی بەخۆی بنووسێ لە كاتێكدا نە مەسعود بارزانی و نە كوردیش بیری جیابوونەوە لە عێراق ناكەن و پەرلەمانی كوردستان بڕیاری داوە كە لەگەڵ عێراقدا بمێنێتەوە. هەر دوای ئەو هەرایەش نێچیرڤان بارزانی جێگری مەسعود بارزانی ڕای گەیاند كە گوتارەكەی سەرۆكی پارتی بە هەڵە لێكدراوەتەوە و بڕیاردان لەسەر چارەنووسی كورد مانای جیابوونەوە لە عێراق ناگەیەنێ. لە نێو بەرپرسانی عەرەبی عێراقیدا بەتایبەتی عەرەبی ناوچە جێناكۆكەكان گوتارەكەی بارزانی بە سەرەتای پرۆسەیەكی چەند قۆناغی بۆ پارچەپارچەبوونی عێراق دادەنێن. عالییە نوسەیفی ئەندام لە لییستی عێراقیە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز پرسیاری ئەوەی كردبوو "ئاخۆ كورد داوای فیدرالیەتیان كرد تا یەكەمجار هەرێمەكە دروست بكەن و دواتر لە عێراق جودا ببنەوە؟" بەڵام ئەم بەرهەڵستییە بەرامبەر كورد تەنیا لە عێراق نییە بگرە لە هەموو "نیشتمانی عەربی"دا هاودەنگییەك هەیە بەرامبەر كورد و هەر میللەتێكی تر كە لە چوارچێوەی دەوڵەتێكی عەرەبیدا بژی. كورد و هەر نەتەوەیەكی تر لە نێو وڵاتێكی "عەرەبیدا" بەڵای خوایە تووشیان بووە. هەر ئەوێ ڕۆژێ لە دامێنی یەكێك لەو هەواڵانەی لەبارەی ئەو هەرایەوە لە یەكێك لە سایتە هەواڵییە عەرەبییەكاندا بڵاو بووبووەوە، بخوێنێكی عەرەب كۆمێنتێكی زۆر شۆڤێنییانە و توندڕەوانەی نووسیبوو بەم شێوەیە: "ئەوان (كورد) وەكو شێرپەنجە كەوتوونەتە جەستەی ئوممەتی عەرەبی" بەپلانی دۆستە سەهیۆنییەكانیان. لەوەش سەیرتر هەر ئەوێ ڕۆژێ عەشایەرەكانی پارێزگەی سەلاحەددینیش بڕیاریان دا كە گوتارەكەی مەسعود بارزانی نادەستووریە!! ئەرێ خێرە وا لە پڕێك گەڕانەوە بۆ دەستوور؟ خۆ لایەنی عەرەبی بەتایبەتیش باكوری عێراق چەندان ساڵە دژایەتیی مادەی 140ی دەستووری عێراقی دەكەن و پێیان وایە مردووە و كاری پێ ناكرێ ئەمڕۆ بۆ دەگەڕێنەوە بۆ دەستوور و كورد بە پێشێلكاری دەزانن! باشە بۆ دەستوور بۆ عەرەب دەمرێ و بۆ كورد نامرێ؟ بەرهەڵستیكردن بەرامبەر هەر نەتەوەیەكی تر وەكو كورد و ئەفەریقییەكانی هەرێمی دارفۆری باشووری سوودان لەبەر ئەوە نییە كە ئەوانە جوداخوازن و مافی چارەی خۆنووسینیان نییە، بەڵكۆ لەبەر دوو هۆیە: یەكەم، هێشتا بیرۆكەی پێدانی مافە كولتووری و نەتەوایەتی و سیاسییەكان بە نەتەوەیەكی تر غەیری عەرەب لە "نیشتمانی عەرەبی"دا لە قالب نەمەییوە، نەك ئەوەی لە خەمی یەكپارچەیی خاكی عێراقی عەرەبیدا بن! بۆ بەڵگەش ئەو ڕاستییە لەوە دەردەكەوێ كە ئەوان بەردەوام باس لە "ئوممەی عەرەبی واحیدە" دەكەن و وڵاتانی عەرەبی بە "شقیقە" ناو دەبەن كەچی كە عێراقییەك بەعەرەب و كورد و توركمانیشەوە دەیەوێ بچێت بۆ دوبەی، ڤیزەی پێ نادەن لەبەرئەوەی حسێبی مرۆڤیشیان بۆ نەكردوون! تەنانەت بازرگانان و بەرپرسانیش تا وەری دەگرن دەردێكی وایان دەدەنێ كە هەر سەفەری دوبەیان بكەوێتە پێش تایان دێتێ لەبەرئەوەی دەزانن چەندە سەختە وەرگرتنی ڤیزەی دوبەی لەلایەن هاوڵاتییەكی عێراقیی "شقیق"، هۆكاری دووەمیش برێتییە لە بەرژەوەندیی سیاسی و ئابووری: ئەمە بەتایبەتی لە حاڵەتی كوردستانی عێراقدا ڕاستە. لایەنی عەرەبی لەلایەك دەیەوێ مافگەل تەنیا بۆ خۆی پاوان بكات و لەلایەكیش تریش هەرچی نەوت و دەوڵەمەندیی ناوچەكە هەیە بخاتە ژێر كۆنترۆلی خۆی كە بێگومان لەوەشدا دەسەڵات هەیە بەهۆیەوە دەتوانێ هەردەم دەست لە بینا قاقای كورد بنێت و هەر كاتێك كورد بەدڵی ئەوان نەجوڵایەوە قوڕگی بگرێت. هەر بۆ زیاتر سەلماندنی ئەوەی كە عەرەب خەمی عێراق و یەكێتی خاكەكەیان نییە و زیاتر مەسەلە كولتوورییەكە: كاتێك سەدام ڕوخا لە ساڵی 2003، هەموو وڵاتانی عەرەبی لە جیاتی ئەوەی یارمەتیی عێراق بدەن لە گێڕانەوەی تەناهی و سەقامگیری، وڵاتانی دراوسێ دەستیان بە دزینەوەی سنوور كرد بۆ فراوانكردنی خاكی خۆیان لەسەر حسێبی عێراق، ئاخۆ ئەمەیان چۆن لێك دەدەنەوە؟ بۆچی دزینی خاكی عێراق بۆ وڵاتانی عەرەبی دراوسێی عێراق ڕەوایە و كورد لەسەر خاكی خۆی بۆی نییە بڕیاریش لە چارەنووسی خۆی بدات. لە لایەكی تر، ئەوەی زیاتر بێزاركەرە ئەوەیە زۆرێك لە عەرەب تا ئیختیاری "جوولەكە" و "ئیسرائیلی دووەم"یان هەبێ بە زمانیاندا نایە بڵێن كورد و كوردستان كە ئەویش دیسان لەبەر ئەوە نییە كە كورد موسڵمانێتی ناكات و خاكێكی عەرەبیی داگیر كردبێت – تاریخ شاهیدە كە كورد لە پێش عەربەوە لەم وڵاتەن - بەڵام لەبەر ئەوەیە كورد لەوان جیاوازە: عەرەب نییە و لە چوارچێوەی وڵاتێك كە ئەوان بە هی عەربی دەزانن ژیان دەكەن و داوای مافی خۆیان دەكەن! دەنا ئەوەتا لە شاری هەولێر زیاتر لە 350 مزگەوت هەیە كە پێم وابی هیچ شارێكی تری دنیا ئەوەندە مزگەوتەی تێدا نییە و هەر هەمووشیان جمەیان دێ لەگەڵ نوێژخوێنان و موسڵمانان. ئەگەر تا ڕادەی جوولەكە و ئیسرائیل رقیان لە كورد و كوردستان بێت ئەو پێكەوەژیانە لەچوارچێوەی عێراقی یەكگرتوودا چ مانایەكی هەیە؟ كە بۆ كورد داواكردنی ماف و چارەی خۆنووسین پلانی سەهیۆنییە و بەكگرێگیراوێتییە بۆ ئیسرائیل ئاخۆ ئەوان كە 22 جار بڕیایان لە چارەی خۆیان داوە بۆ هەبوونی ئەوەندە دەوڵەتە عەرەبییە بەركرێگیراوێ كێ بن؟ خۆ عەرەب هەر عەرەبە و بەقسەی خۆیان برانە و هیچ شتێك ناتوانێ لێكیان بكات. بەڵام كورت و كرمانجی هەرایەكەیان لەبارەی كورد تەنیا لەبەر دوو شتە: لە قالبدا نەمەیینی كولتووری پێدانی مافی ئەوانی تر لەلایەن زۆر لە عەرەب. هەروەها بەرژەوەندیی سیاسی و ئابووری. ئەگەر وا نییە با كوێت لەو قەردانەی سەر عێراق خۆش بێت و ساڵانە بەشێكیش لە داهاتەكەی لەگەڵ عەرەبەكانی سوودان بەش بكات بۆ ئەوەی ئەوانیش لە هەژاری ڕزگاریان ببێت. یان با ئیمارات چیتر تەشقەڵە بە عێراقییەكان نەكات و ڤیزەیان پێ بدات، با سعوودیەش هیچ نەبێ ئەگەر یارمەتیی وڵاتانی عەرەبیش نەدات تەنیا ئەوەندە بكات كە ڕێكخراوە توندڕەوەكان – وەك لە بەڵگەنامە نهێنییەكانی ویكیلیكس هاتووە - پارادار نەكات كە ڕۆژانە هاووڵاتیانی دنیا و عەرەبی و بەتایبەتی عێراقی دەبنە قوربانییان، تا ئێمەش باوەڕ بكەین كە ئەوان ئەگەر لەگەڵ ئێمەش برا نەبن لە نێوان خۆیاندا بران و هەرایەكەیان لە سەر مەسەلەی مافی چارەی خۆنووسینی كورد لەبەر خاتری چاوی جوانی عێراقە. 18-12-2010 ئەم بابەتە لە 20-12-2010 لە ئاكانیوز بڵاو كراوەتەوە |
Saturday, December 11, 2010
Late rains pour hope on Kurdistan Region
كەشناسیی هەرێم: باران تا ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە و چەند ڕۆژی تر بەردەوام دەبێت
Thursday, December 9, 2010
Kurdish recruit killed in mysterious circumstances in Syria
Monday, December 6, 2010
US cable blames Chinese government for hacking on Google
Subscribe to:
Posts (Atom)