ڕابەر یونس
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، سەرنووسەری گۆڤاری "بەڵگە" جەمال عبدالله لە كەناڵی ئاسمانیی زاگرۆس لە دیمانەیەكدا لەبارەی خۆپێشاندانەكانی سەرای سلێمانی و بەزۆر چۆلكردنی ئەو سەرایە و بەكارهێنانی هێزە تەناهییەكان بۆ بڵاوەپێكدرنی خۆپێشاندەران بەمەستی "گێڕانەوەی سەقامگیری" بۆ ئەو شارە، باسی لە یاسا و دەستوور و بنەمای یاسایی دەكرد كە چۆن لە دەستووری عێراقدا هاتووە خۆپێشاندان بە یاسا ڕێك دەخرێت و چۆن حكوومەتی هەرێم دەتوانێ بە پشتبەستن بە بەڵگەی دەستووری دەتوانێ و مافی ئەوەی هەیە ڕێگە بە خۆپێشاندانی بێ مۆڵەت نەدات. ئەو دیمانەیەی ئەگەر هەڵە نەبم زیاترنیو سەعاتیش لە كاتەكەی زیاد كرا زیاتر لە جارێكیش لێدرایەوە لەبەر ئەوەی بەرپرسانی ئەو كەناڵە قسەكانییان ئەوەندە پێ باش و موستەحەق بوو.
ئەمە هەمووی بەلامەوە ئاسایی بوو و قبووڵكراو بوو چونكە وەك ئەو گوتی لە دەستوور ئاماژەی پێ كراوە و لە یاسای خۆپێشاندانی هەرێمیش هەروەها كە نابێ خۆپێاندانی بێ مۆڵەت بكرێ: ئەمە یاسایە و قبووڵمە. بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاكێشام، كاك جەمال خۆی وا پێشان دەدا كە پێڕۆكردنی یاسا و ملكەچی بۆ یاسا بۆتە پرەنسیپ لای ئەو و وەك خۆی گوتەی بە یاسا قسە دەكات و تاقەتی ئەملاو ئەولای نییە یان وەك خۆی لە زاگرۆس گوتی شتێك سەر لە قانون دەر دەكات لە كاتێكدا ئەو دوو مانگ لەمەوبەر سكاڵای لەلایەن ڕۆژنامەنووسێكی ڕۆژنامەی ئاوێنەوە لەسەر تۆمار كرابوو بە تۆمەتی ساختەكردنی نووسراوێكی شارەوانی لە دژی ئەو ڕۆژنامەنووسە و لەلایەن دادگەشەوە فەرمانی گرتن بۆ هێنانی بۆ بەردەم دادگە لای پۆلیس هەبوو كەچی نە ئەو ئامادە بوو بچێتە دادگە نە پۆلیسیش ئامادە بوون بیگرن. ئەمە لە كاتێكدا ئەو دەیگوت بێباكە لە چوون دادگە و كەیسەكەش دەباتەوە (ئاكانیوز)
ئاخر پرەنسیپی سەروەریی یاسا لە كوێ و پشتگوێخستنی بڕیاری دادگە لە كوێ كە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە هەرێم. سەیرم بەو كەسانە دێت كە خۆیان بە خاوەنی پرەنسیپێك بزانن و پێچەوانەی ئەو پرەنسیپە ڕەفتار بكەن. تۆ كە هیچ حیسابێك بۆ دادگە و بڕیاری دادگە ناكەیت و پۆلیسیش ئامادە نییە تۆ بگرێت ئەوە چ پرەنسیپێكی یاسایی و ملكەچییە بۆ یاسا. ئەو ڕۆژنامەنووسەی باسی دەكەم دوو ڕۆژ مانی گرت لەبەردەم دادگە لەبەرئەوەی كاك جەمال دوای 50 ڕۆژ نەچووبووە دادگە و پۆلیسیش ئامادە نەبوو بیگرێت كە ئەمەش بەشێكی تری لە قسەكانی بەلامەوە زەق كردەوە كە دەیگوت من نە پارتیم و نە یەكێتی و سەر بە دەسەڵات نیم، ئاخر پیاو هەیە لەو كوردستانە سەر بە دەسەڵات نەبێت و پۆلیس سل بكاتەوە لە گرتنی؟ من كە ئەمە دەنووسم مەبەستم ئەوە نیە هێرش بكەمە سەر كاك جەمال، كابرای شكاتكاریش هەر نانسم و نازانم چیشی بەسەر هاتەوە دواجار، هیچ گرفتیشم لەگەل پارتە دەسەڵاتدارەكان نییە كە پارتی نیشتمانین و دەیان ساڵ لەپێناو ئەم كوردستانە خەباتیان كرد و خوێًنیان ڕشت و شار و شاخ و سەختی و ئاگر و بارانیان بینی. كاك جەمالیش وەكو من لە بواری ڕۆژنامەوانی كار دەكات و وەكو هاوپیشەك ڕێزی لێ دەگرم بەڵام خۆزگە كەسەكان قسەیەك نەكەن كە خۆیان بە شتێك پێشان دەدەن كە وا نین.
*بۆ مەسەلەی بڕیاری دادگە و فەرمانی گرتنی جەمال عەبدوڵا و ئامادەنەبوونی لە دادگە بۆ ماوەی زیاتر لە 50 ڕۆژ دوای دەرچوونی بڕیارەكە سەیری ئەو لینكانەی خوارەوە بكەن:
http://aknews.com/ku/aknews/3/218196/
http://aknews.com/ku/aknews/3/228368

No comments:
Post a Comment
Comments will be automatically published without any moderation.