Saturday, November 27, 2010

دوو كۆمپانیای توركیایی و ئیماراتی بەبڕی 250 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە بواری بیناسازی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەن

AK Logo

هەولێر 30 ئەیلوول/سێپتێمبەر (ئاكانیوز)- لە رۆژی چوارەم و كۆتایی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێردا دوو كۆمپانیای توركیایی و ئیماراتی بواری بیناسازی رێككەوتننامەیەكی كاری هاوبەشی 250 ملیۆن دۆلارییان ئیمزا كرد بۆ ئەنجامدانی كاری وەبەرهێنان لە بواری بیناسازی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا.


peshangai binasazi, peshangaئەمڕۆ پێنجشەم لە ڕێوڕەسمێكدا لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەسەرپەرشتیی وەزارەتی ئاوەدانكردنەو و نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان، هەریەك لە لەیس محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای ئیست بیڵدینگی ئیماراتی و تانەر مەرموت بەڕێوەبەرەی كۆمپانیای ئاكۆنی توركیایی بۆ دروستكردنی خانووی سووك رێككەوتنێكیان مۆر كرد بۆ ئەنجامدانی كاری وەبەرهێنانی هاوبەش لە عێراق و هەرێمدا بەبڕی 250 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكایی.


كۆمپانیا ئیماراتییەكە تایبەتمەندە لە بواری دیزاینی ئەندازەیی "خانووی سووك" واتە ئەو خانووانەی پەیكەرەكانیان لە جیاتی كۆنكریت و بلۆك لە ئاسن دروست دەكرێ و ناوبڕەكانی بەمادەی سووك پڕ دەكرێتەوە.


بەڕێوەبەری كۆمپانیا ئیماراتییەكە بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، سوودی ئەو جۆرە خانوانە لەوەدایە كێشیان سووكە، خاوێنە و لە دروستكردندا خێرایە.


تانەر مەرموت بەڕێوەبەری كۆمپانیا توركیاییەكە گوتی "لە ساڵی 2005ەوە لە عێراق كار دەكەین و یەكەم پڕۆژەمان لە شاری سلێمانی ئەنجام دا".


بڕیارە لەو بڕە پارەیەی ئەو دوو كۆمپانیایە لە پڕەۆژەكانی نیشتەجێكردن لە عێراق بەكاری دێنن 20%ی لە هەرێمی كوردستان بخەنە گەڕ، واتە 50 ملیۆن لەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان دەكرێ و ئەوەی تری لە بەشەكانی تری عێراقە.


لەلایەن خۆیەوە زانا مستەفا عوزێری بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی هەرێم لەبارەی سوودی ئەو خانووە سوكانە گوتی "دەتوانرێ بەئاسانی دروست بكرێ و تێكیش بدرێتەوە لەبەر ئەوەی هەمووی بەبرغو قایم دەكرێ و كێشەكەی سووكە".


"پرۆجێكت عێراق 2010" شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێرە بۆ كەرەستە، ئامێری بیناسازی، كارەبا و تەكنیكی ژینگە كە بەبەشداری 207 كۆمپانیا لە 23 وڵاتی دنیا لە 27ی ئەم مانگە لە هەولێری پایەتەخت كرایەوە.


(ئاكانیوز) م ئ
لە ڕابەر یونس عەزیز raber.younis@aknews.com

No comments:

Post a Comment

Comments will be automatically published without any moderation.