نەفرەتی نەوت لە كوردستان
یان بۆوچێك
وەرگیِڕانی لە ئینگلیزییەوە: ڕابەر یونس عزیز
سامانی نەوت لە هەرێمی كوردستان نیعمەتێكی مەودا نێزیك و نەفرتێكی مەودا دوورە. سامانی نەوت دەتوانێ بەخێرایی ئاستی بژێوی ژیان باشتر بكات بەڵام هەروەها دەتوانێت لەخۆباییبوون و گەندەڵییش بەرهەم بێنێت. ئەو وڵاتانەی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن لاوازن لەبەرامبەر ئەگەری دووچارهاتنی ڕووداوگەلی بەدەر لە كۆنترۆلی خۆیان.
كوردستان ئێستە زۆر سوود لە لێشاوی داهاتی نەوت وەردەگرێت كە دەڕژێتە نێو ئەو هەرێمەوە. هەرچەندە ڕاستییەكان لەبارەی پارە بەئاسانی دەست ناكەون بەڵام بە پشتبەستن بەو لێدوانانەی لەبارەی بودجەی ساڵی 2010 لەلایەن بەرپرسانی حكوومەتی عێراقی و هەرێمی كوردستانەوە دراون، داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ بە 10 ملیار دۆلار دەخەملێنرێت. نێزیكەی تەواوی ئەم داهاتەی هەرێمی كوردستان لە حكوومەتی عێراقەوە وەریدەگرن كە ئەویش لەسەدا 90ی سەرجەمی داهاتەكەی لە نەوتەوە دەست دەكەوێت.
ئەو ژمارەیە بە وردی و دروستی هەر چەند بێت، ڕاستییە سادەكە ئەوەیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان نێزیكەی بەتەواوەتی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت. ئەوەی جێی داخە، هیچ لەو پارەیە لە ڕاستیدا "ڕەنجی بۆ نەدراوە" لەو ڕوانگەیەوە كە ئەو وڵاتە هیچ كاری نەكردووە بۆ دەستكەوتنی ئەو پارەیە. ئەوەی كارەكە دەكات بیانییەكانن كە دێن بەدوای نەوتدا دەگەڕێن، بیر لێ دەدەن، دەری دێنن، دەیگوازنەوە، دەیپاڵێون و بەرهەمەكانی دابەش دەكەن.
لە ئێستەدا ئەم نەوتە بۆ كوردستان و خەڵكەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو سوودبەخش بووە. لە ماوەیكی كورتدا هەموو شتێكی باش ڕوویان داوە: ڕێگەی نوێ، باڵەفڕگەی نوێ، گەشەسەندنی مۆڵ و یەكەكانی نیشتەجێبوون خەریكە لە هەموو شوێنێك سەر هەڵدەدەن. ئۆتۆمۆبێل و خواردن و جلوبەرگ و ڕابواردن هەموو شتێك لە بڕانە. بەبەراورد لەگەڵ چەند ساڵێك لەمەوبەر، ژیان زۆر باشتر بووە.
بەڵام، نەبوونی پێوەندی لەنێوان كاركردن و پاداشتی ئەو كاركردنە لە هەرێمی كوردستاندا دەرەنجامی خراپی درێژخایەن و مەودادووری هەیە.
لە كوردستاندا، پارە لەسەرەوە دێت: بیانییەكان پارە بە حكوومەت دەدەن لە بەرامبەر ئەو نەوتەی ئەوان دەری دەهێنن، ئەو پارەیەش لەلایەن حكوومەتەوە بە شێوەی جۆراوجۆر بەسەر خەڵكەكەدا بەش دەكرێت. ئەمە وا دەكات خەڵكەكە هەر چاوی لە دەستی حكوومەت بێت لە جیاتی ئەوەی دەستی خۆیان ماچ بكەن و خۆیان ئاغای خۆیان بن ئەگەر پارە بەپێچەوانەوە لە خوارەوە بۆ سەروە بڕوات لە شێوەی باج. ئەم حاڵەتی هاتنی پارەیەش لە سەرەوە بۆ خوارەوە لەلایەك ڕەخنە لە خوارەوە كەم دەكاتەوە نەوەكو ئەو بڕە پارەیەی بەخۆڕایی لەسەرەوە دێت ببڕێت، لەلایەكی تریش ئەو سیاسەتوانانەی كە لەسەرەوەشن و كۆنترۆلی ئەو پارەیە دەكەن قایمتر دەكات.
بۆ دیموكراسی، ئەو كێشەیە جەرگبڕە لەبەر ئەوەی گۆڕان و نوێبوونەوە و دەستپێشخەری دەخنكێنێت كە ئەمانە هەمووی زۆر بینچینەیین بۆ گەشەسەندنی دیرَژخایەنی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی.
ئەو سامانی نەوتە كە بەبێ ماندووبوون دەست دەكەوێ هەروەها خەڵك لە واقیعیش دادبرێت. بۆی هەیە جیلێكی تەواو لەگەڵ ئەو واقیعەدا گەورە ببن كە پارە خۆی پەیدا دەبێت و پێویست نییە بە كار و ڕەنجكێشان و پاشەكەوت و وەبەرهێنان بەدەستی بێنیت. وا دەبینین تا دێت كرێكاری زیاتری باشووری ئاسیا (لە ئەندەنووسیایی و فلیپینی) لە هەرێمی كوردستان ئەو كارانە دەكەن كە كورد بە شیاوی خۆی نازانێت پێی وایە لە ئاستی ئەوان نزمترە.
لە هەمان كاتدا، ئەو لێشاوی پارەی نەوتە وای كردووە كڕینی خواردن و مادەی بیناسازی و پێویستییەكانی تر لە دەرەوە ئاسانتر و خێراتر بێت لەوەی لە ناوەخۆ بەرهەم بهێنرێن. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی هەموو دراوسێكانی كوردستان: توركیا و ئیرَان و سووریا و پاشاوەی عێراق، هیچ كەیفیان بە سەركەوتنی كوردستان نایە، ئەو حاڵەتە ئەو نەتەوە خاوەن ئاواتە دەخاتە بەر مەترسی خەونەكانی دراوسێكانی.
لە كۆتاییدا، ئەو مەترسییە ڕاستەقینەیەش هەیە كە لە داهاتوودا نەوت ئەو بەهایەی لە دەست بدات. ئێستە نەوت هەربەرمیلێكی بە 70 دۆلار دەفرۆشرێت بەڵام ئەوەندە لەمێژ نییە كە نرخی نەوت دابەزیبووە ژێر 10 دۆلار بۆ بەرمیلێك. وەكو هەركاڵایەكی تر، نرخی نەوتیش ناجێكیرە. هەروەها ئەوەش هەیە كە لە شوێنێك، لە تاقیگەیەك لە زەوییەكی دوور، زانایەكی سەرشێت هەر سەر هەڵدەدا شووشەشەكی تاقیكردنەوەی بەدەستەوە بێت و جێگرەوەیەكی هەرزان بۆ نەوت بدۆزێتەوە. ئێستە دنیای نوێ و پێشەسازی بە چەندان ملیار دۆلار لە دۆزینەوەی سەرچاوەی وزەی تر سەرف دەكات جا لەبەر هۆكاری گۆڕانی ئاووهەوا بێت یان لەبەر هۆكاری ئاسایشی نەتەوەیی.
ئێستە كوردستان هەموو هێلكەكانی لە یەك سەبەتەدا داناوە و هیچ نیشانەیەكیش لە ئارادا نییە كە سەبەتەی تر دروست بكات.
لەبەر هەموو ئەم هۆكارانە، كوردستان دەبێت بەتوندی خۆی لەوە دوور بخاتەوە كە بەتەواوی پشت بە نەوت ببەستێت بۆپەرەسەندن. لە دنیادا، زۆر وڵاتان هەن كە زۆر سەركەوتون و هیچ سەرچاوەیەكی سروشتیشیان نییە بۆ نموونە سویسرا و سەنگافوورە و هۆنگ كۆنگ. ئەوان لەجیاتی سامانی سرووشتی بە ڕەسەنایەتی و داهێنانی خەڵكەكەیان گەشە دەكەن. وڵاتانی تری خاوەن سەرچاوەی وزەی گەورە وەكو نەرویج بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو وزەیە دەكەن و وەبەرهێنانی تێدا دەكەن بۆ ئەو ڕۆژەی كە نەوت تەواو دەبێت.
هەرچەند كوردستان زیاتر بە پشت بە نەوتەوە ببەستێت هەلی ئەو سەربەخۆیییەی چەند لەمێژە خەباتی بۆ كردوە كەمتر دەبێتەوە.

No comments:
Post a Comment
Comments will be automatically published without any moderation.