یان بۆوچێك
لە ئینگلیزییەوە: ڕابەر یونس عەزیز
دیموكراسی بە دەنگەدەنگە، هاووڵاتییان داواكارییان هەیە و سیاسەتوانان بەڵێن دەدەن و هەر كەسێك بۆچوونێكی لەسەر هەموو شتێك هەیە و دەیەوێ گوێ بۆ ڕایەكەی شل بكرێت. هەروەها تەكنۆلۆجیای نوێش ئاستی ئەو ژاوەژاوەی بەرزتر كردووەتەوە. ئێستە لە پێشان زۆر كەمتری تێ دەچێت بۆ ئەوەی كەناڵێكی تەلەفزیۆنی یان ئێزگەیەكی ڕادیۆیی دابنێی، هەروەها ئینتەرنێتیش وای لێ كردووە هەر نێزیكەی ببێتە خۆڕایی كە وێبسایتێك دابنێی.
ئەو دەنگەدەنگ و هەرایە زۆر گرینگە لە هەڵسووڕانی دروستی دیموكراسیدا. هزرۆكەی نوێ هەڵدەقوڵێنی و خراپەكانیش بنخاك دەكات. لەڕێی ئەو دەنگەدەنگە ئەو خەڵكەی بەرپرسن دەزانن ئاخۆ ئەوان كارەكانیان بە باشی ئەنجام دەدەن یان نا هەروەها ئەو تاكانەی بەهەمان شێوە بیر دەكەنەوە بەیەكەوە دەبەستێتەوە. ئەو هەموو هەرایە زۆر بێسەروبەرە بەڵام تا ئێستە كەس شێوازێكی باشتری پێشكێش نەكردووە بۆ ئەوەی لە ئاست داخوازییەكانی خەڵكەكەی بێت وەكو ئەوەی دیموكراسی كردوویەتی كە سیستەمێكە تاكەكەس لە پێش هەمووان دادەنێت و فەرمانڕەوا دەخاتە بەر فەرمانی خەڵكەكەی.
لە سیستەمی دیموكراسیدا كاری میدیایە كە گوێ لە هەموو ئەو دەنگەدەنكانە بگرێت، ڕاستییەكان بپاڵێوێت و بۆ خەڵكی ڕوون بكاتەوە بۆ ئەوەی ئەوان بتوانن بڕیاری خۆیان لەبارەوە بدەن. تۆماس جێفرسن، دانەری جاڕنامەی سەربەخۆیی ئەمەریكا، دەڵێ: "هەر كاتێك خەڵك بەباشی ئاگایان لە شتەكان بوو، ئەوكات دەكرێ متمانەیان پێ بكرێ حكوومەتی خۆیان هەبێت." هەروەها دیكتاتۆری فەرەنسی ناپۆلیۆن بۆناپارت گوتوویەتی: "سێ ڕۆژنامە لە سێ سەد هەزار حەربە زیاتر دەمترسێنێ"
بەڵام ئەركی میدیای هەواڵ یەكجار سەختە بۆ جێبەجێكردن. دەرخستنی ڕاستی كارێكی زەحمەتە. هەموو كەس لایەنگیری و تێڕوانینێكی هەڵبژێری بۆ ڕاستی هەیە. هەروەها خەڵك زۆر شارەزا نین لە دەربڕین و لێك جیاكردنەوەی ئەوەی دەیزانن لەگەڵ ئەوەی پێیان وایە دەیزانن. بۆ نموونە سەیری ئەو یارییە بەناوبانگە چینییە بكەن: چرپەی چینی. لەو یارییەدا یاریكەری یەكەم ڕستەیەك دەچرپێنێتە بناگوێی یاریكەری دووەم ئەویشیان لەلایەن خۆیەوە ئەوەی كە پێی وایە گوێی لی َ بووە دەچرپێنێتە بناگوێی ئەویتریان وە بەمشێوەیە تا لە كۆتاییدا یاریكەری كۆتایی ئەوەی گوێی لێ بووە ڕادەگەیەنێت و زۆربەی جارەكانیش ئەنجامەكە جیاوازە لەوەی یەكەم یاریكەر گوتوییەتی.
بنچینەییترین كاری میدیای هەواڵ برێتیە لە ڕوونكردنەوەی ئەوەی كە گوتراوە و ئایا ئەوەی كە گوتراوە ڕاستە یان نا. كاری میدیای هەواڵ زۆر زۆر سەختترە لە تەنیا دەربڕینی ڕایەك یان تێپەڕاندنی دەنگۆیەك.
بەڵام ئەو ئەركە پیرۆزە هەندێ جار ئاڵۆز دەبێ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕِاستییە كە ڕۆژنامەوانیش مرۆڤن و دەكەونە ژێر كاریگەریی دەربڕینی رایەكی خۆیان و شێواندنی گێڕانەوەی ڕاستی. هەر لەبەر ئەوەیە كە باشترین دەزگە هەواڵییەكانی دنیا كاتێكی یەكجار زۆر لە مەشقپێدان و نووسیاری لێكردن و دڵنیابوونەوە لەوەی كە دوا وێنەی بڵاوكراوەی هەواڵەكە تەنیا ڕاستییە و ڕا و دەنگۆ نییە. میدیا باش و باوەڕپێكراوكان بەڕوونی لاپەڕەكانی "هەواڵ" لە لاپەڕەكانی"دیتن و شیكاری" لە یەك جیا دەكەنەوە.
لە كوردستاندا، هەریەك لە دیموكراسی و میدیای سەربەخۆ لە قۆناغی ساواییدان. خەڵكەكە و سیاسەتوانان هەردوو لە ململانێدان لەگەڵ ئازادییە نوێیەكانیان و هێشتا بە ڕوونی دیار نییە ئاخۆ دیموكراسی جێگیر دەبێت. دیموكراسی پێویستیی بەوەیە خەڵكەكە جلەوی بەرپرسیارێتیی چارەنووسی خۆیان بگرنە دەست و سیاسەتوانانیش ڕێ بە خەڵك بدەن بڕیاری خۆیان بدەن. ئەم پرۆسەیە پێویستیی بە ماتمانەی هاوبەش هەیە لەنێوان هەموو لایەنەكانی نێو كۆمەڵگە.
ئەمە هێشتا چەمكێكی نوێیە لە هەرێمی كوردستاندا. هەندێ كەسان هەن كە ئێستە حەسرەت بەو جێگیرییەی سەردەمی سەدام حوسێن دەبەن، هەندێكی تر خەون بە بەهەشت لەسەر زەوییەوە دەبینن لە ڕێی ئاینەوە و هەروەها هەندێك هێشتا ئاڵای نەتەوایەتی دەشەكێننەوە.
هیچ یەكێك یان قەوارەیەك ناتوانێت هەموو هەلومەرجەكان بۆ دیموكراسییەكی جێگیر بێنێتە ئاراوە. هەر یەكێك تەنیا ئەوەی پێ دەكرێ لە لایەن خۆیەوە پشكداری بكات لە پێناو بەرژەوەندییەكی باڵاتر. لە ئاكانیوز، ئێمە پابەندیی خۆمان ڕاگەیاندووە بۆ ئەو ئەركەی خستنەڕووی ڕاستییەكان بەشێوەیەكی تەواو و گشتگیر و دروست و دواتر بۆ خوێنەری خۆمان ڕوونی بكەینەوە كە ئەوان ئامانجی ئێمەن. لە كاتێكدا لەم وڵاتەدا وەها نەریتێك نەچەسپاوە، بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە زۆر سەختە. دەسەڵاتداران بە یبستنی ڕاستییەكان تووڕە دەبن و هاووڵاتییانیش ڕەنگە متمانەی پێ نەكەن. ڕۆژنامەوانانی ئێمە، كە لەنێوان ئەو دووانەدا گیریان خواردووە، وا خەریكە تازە لە ئەركەكانیان تێدەگەن.
بۆی هەیە ئاكانیوز لە ئەركەكانیدا سەربكەوێ و بۆی هەیە سەرنەكەوێ لەبەر چەندان هۆكار. تەنانەت لەو ڵاتانەش كە لەمێژە دیموكراسی تێیاندا سەپاوە، كاركردن لە بواری هەواڵ كارێكی سەختە. بەڵام ئەگەر ئاكانیوز یان ڕكابەرەكانی سەرنەكەوتن لە خستنە ڕووی ڕاستییەكان و ڕوونكردنەوەیان ئەو كاتە دیموكراسی خۆی لە هەرێمی كوردستان شكست دێنێ.
*ئەم بابەتە لە ژمارە دووی گۆڤاری واتە بڵاو بووەتەوە كە لەلایەن دەزگەی چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراسەوە دەردەچێ

No comments:
Post a Comment
Comments will be automatically published without any moderation.